به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له لێدوانێکدا ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: سه‌رکه‌وتنی AKP له مێژووی سیاسیی تورکیا سه‌رکه‌وتنێکه که له مێژووی دیموکراسیی جیهاندا تۆمار ده‌کرێت. پانزده‌هه‌مین جاره که AKP سه‌رنج و پاڵپشتیی گه‌لی تورکیا به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێت و وه‌ک حیزبی سه‌رکه‌وتوو و یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌بژێردرێت. له مێژووی دیموکراسیدا هه‌ندێک عه‌قڵییه‌ت و بۆچوون هه‌یه که باس له‌وه ده‌که‌ن حیزبێک که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت هه‌ڵوه‌شانه‌وه و کزبوونی خۆی ده‌ست پێده‌کات و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان به‌هێز ده‌بنه‌وه به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بووه و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی تێکداوه. په‌ره‌پێدانی ئاک‌پارتی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له مێژووی دیموکراسیدا تۆمار ده‌کرێت چوونکه ئه‌م حیزبه په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌پچڕاندووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و ڕاشیگه‌یاند: ئاره‌زوومان ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوون ببنه‌وه و به ڕوونی ئاشكرا بكرێن. ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه گرتوومانه‌ته‌به‌ر هیچ یه‌كێكیان ئه‌و ڕێگایانه نیین كه ئه‌مڕۆ داهێنرابن. ئه‌و ڕێگایانه نیین كه ئێمه بۆ خۆمان دامانهێنابێتن. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌سته‌نبۆڵدا ئه‌نجامه‌كان ڕوون نه‌بوونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی تانه‌ی نائاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر. ده‌بێ ڕێز بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه دابنێین که‌واته ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دا بێت یان نا، قبووڵی بکه‌ین یان نا، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌رچی که بێت قبووڵی ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment