مه‌زلووم كۆبانێ سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: لە شەڕی کۆبانێدا هێزی پێشمەرگە یامەتیی ئێمەیان دا و پشتگیرییان لە ئێمە کرد. سوپاسیان دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سووریا دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، به‌سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ كۆبانێ سازكرا و به‌رپرسی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌ش، سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستان ده‌كات.

مه‌زلووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ له‌ باره‌ی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دژی داعش، سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه‌ هاوكاری شه‌ڕڤانانیان كرد له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی كۆبانێ.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53008

Your Comment

You are replying to: .
captcha