بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی کوردی سووریا باس لە هەوڵەکان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی هەموو هاووڵاتییە عێراقیەکان دەکات بۆ زێدی خۆیان کە لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر وڵاتەکەیان ئاوارەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون.
ئەم بەرپرسە کوردە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای وتووە ٨۰۰ هاووڵاتیی عێراقی ڕۆژی پێنجشەمە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و سەدان کەسی دیکە لە داهاتوویێکی نزیکدا دەگەڕێنەوە.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا گوتوویە ئەم کەسانە بە پاس لە دەروازەی یەعرووبیەوە گەڕاونەتەوە عێراق.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەرپرسانی کوردی سووریا و حکوومەتی عێراق، چەندین ئاوارەی دیکە بۆ عێراق دەگەڕێندرێنەوە. ئەم کەسانە لە گوندەکانی سەر سنووری عێراق و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا جێگیر کرابوون.
بەرپرسێکی عێراقیش وتوویە حکوومەتی عێراق ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی دۆزینەوەی هاووڵاتیانی خۆیەتی کە لەو ناوچانەدا نیشتەجێ بوونە. ئەم کەسانە بەهۆی دۆخی خراپی ئازووریی باکووری سووریا لە ژێر گوشاردان.
شایانی باسە کە لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەمەش کراوە هاووڵاتییە عێراقیە داعشەکانیش کە ئێستا لە کەمپەکانی کوردستانی سووریادان، بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان دراوە.
Your Comment