به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته‌ گرژییه‌كانی ناوچه‌که‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ تا سه‌قامگیری بێته‌دی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆ بوویه‌وه‌ و دوایین گۆڕانکارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کان له‌ ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

کوردپرێس:

ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی نیسانی 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ به‌غدا چاوی به‌ جه‌نه‌راڵ کینیس ماکنزی سه‌رۆکی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی سوپای ئه‌مریکا له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (CENTCOM) و شاندی یاوه‌ری که‌وت.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح دووپاتی گرنگیی به‌ھێزکردنی ھاریکاریی ئه‌منی و سه‌ربازیی نێوان ھه‌ر دوو وڵاتی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کرده‌وه‌ و ھاوکات جه‌ختیشی له‌ پێویستی که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌که‌دا کرده‌وه‌ تاوه‌کوو ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ و جیھاندا بێته‌دی.

هه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد که‌ قۆناغی ئاینده‌ پێویستی به‌ ھه‌ماھه‌نگیی یه‌کخستنی ھه‌وڵه‌ ھاوبه‌شه‌کانی ھه‌ر دوو وڵاته‌ بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کان.

‌لای خۆیه‌وه‌ فه‌رماندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامیی وڵاته‌که‌ی له‌ پێشکه‌ش کردنی کۆمه‌کی سه‌ربازی به‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق و به‌شدارییان له‌ بنه‌بڕکردنی تیرۆردا دووپات کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52997

Your Comment

You are replying to: .
captcha