کوردپرێس:
لیژنه‌ی کاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێداچوونه‌وه‌ی به هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمدا کرد و پڕۆژه‌یاساکه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کرد و به‌پێی ماده‌ی 91 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا دانیشتنی کۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه بکات که تیایدا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕتی له هه‌واڵێکدا باسی له‌وه کرد که فراکسیۆنی پارتی وه‌ک ئاماده‌کارییێک و دڵنیاییان له گۆڕان و یه‌كێتی پێشبینییان ئه‌وه‌یه زیاتر له 75 په‌رله‌مانتار ده‌نگ به پڕۆژه‌یاساکه بده‌ن و هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته ڕێبوار بابکه‌یی په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتی باس له‌وه ده‌کات که به مۆرکێکى نیشتمانى نیمچه کۆده‌نگییێکى له‌سه‌ر بوو و ده‌یانه‌وێت زۆرینه‌ى ڕه‌هاى پێوه دیار بێت.
له‌لایێکی دیکه‌وه فراکسیۆنی یه‌کێتی به‌شداری له دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌ماندا نه‌کرد که تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه کرا به‌ڵام به‌شداریی له دووه‌م دانیشتن‌دا کرد و له ئێستادا ده‌ڵێن پێشنیازی به‌ندێکیان بۆ هه‌مواره‌که کردووه که ئه‌ویش زیادکردنی جێگرێکى دیکه‌یه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها کاوه عه‌بدلقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێیش ئاماژه‌ى به‌وه کرد که داوا ده‌که‌ن سیسته‌م په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆک له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ته‌شریفاتی بێت یاخود سه‌رۆک له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و له ئێستادا چوونکه ئه‌م په‌رله‌مانه به قبووڵ کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پێنج ئه‌ندامی کۆمسیۆنه‌وه پێکهاتووه که پارتی و یه‌کێتین، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکیش له په‌رله‌مان به هیچ شێوه‌یێک گوزارشت نییه له ویستی خه‌ڵکی کوردستان.
له دوای په‌سه‌ندکردنی هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، سێ ڕۆژ ده‌درێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته و دوای لێکۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی خۆکاندیدکردنیان تێدا بوو له ناو هۆڵی په‌رله‌مان پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment