بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لە بواری گواستنەوە و گەیاندن کرا، بەتایبەتی لە ڕووی بەستنەوەی شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکتر و پاشان بە وڵاتانی دەوروبەر وجیهان لە رێگەی هێڵێکی پێشکەوتووی ئاسنینەوە.
هەروەها زیادکردنی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان، کە کاریگەرییەکی باشیان دەبێت لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی وگەشتوگوزار.
جەختیش لەوە کرایەوە، کە پێویستە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە ستراتیجیانە، بە شێوەیەک بێت، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت.
Your Comment