بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر وەکوو دیکەی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە عێراق لە ڕۆژی دووشەممە 12ی خاکەلێوەی 1398وە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی دەرکردنی ڤیزەی بێ بەرانبەری دەستپێکرد و هەموو جۆرەکانی ڤیزە لەوان خوێندکاری، گەشتیاری، زیارەتی، کار و دەرمانی بەلەبەرچاو گرتنی یاسا دەردەکات.
ڕێکەوتن لەسەر ڤیزەی بێ بەرانبەر لەنێوان ئێران و عێراق لەسەفرەی ئەمدواییەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق لە ڕەشەممەی ڕابردوودا واژۆ کرا.
ئێستا هاووڵاتیانی عێراقی و هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ بەرانبەر سەردانی ئێران بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment