به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوورش مهودهت ئاماژه به‌وه ده‌کات که به بۆنه‌ی دانانی به‌ربه‌ستی ئاو له گونده‌کانی ڕۆژئاوای کاروون له خوڕه‌مشار سێڵاو کۆنتڕۆڵ کراوه و پێویستی به چۆڵکردنی گونده‌کان نییه به‌ڵام دێیاران ئاگادار کراونه‌ته‌وه و گوتیشی: گونده‌کانی ڕۆژئاوای کاروون له ده‌ڤه‌ری ئه‌هواز وه‌ک کازمیه‌ی یه‌ک و دوو به‌ره‌وڕووی کێشه بوونه‌ته‌وه و پڕۆسه‌ی دانانی به‌ربه‌ستی ئاو بۆ گونده‌کانی دهیم بن نه‌جم و سه‌بعه‌ی خوڕه‌مشه‌هر به‌رده‌وامه.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که هێزه‌کانی ناوه‌ندی قه‌یران به یارمه‌تیی خه‌ڵکی گونده‌کانه‌وه سه‌رقاڵی دانانی به‌ربه‌ستی ئاو له‌و ناوچانه‌ن که مه‌ترسیی لافاویان له‌سه‌ره و ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی 2 شه‌وی ڕابردوودا ئاو له به‌ربه‌سته‌کانی ئاوی گوندی موکهسهری خوڕه‌مشه‌هر نفووزی کرد که ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران به‌ربه‌سته‌کانیان به خێرایی چاک کرده‌وه و ئێستا کێشه‌یێک له‌ئارادا نییه.
له‌لایێکی دیکه‌وه نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 18ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 جاده‌ی تڕانزیتی ئه‌هواز- شووش به بۆنه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری که‌رخه‌وه داخرا.
عه‌دنان غه‌زی قایمقامی شووش داخرانی جاده‌ی تڕانزیتی ئه‌هواز- شووشی پشتڕاست کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هاتوچۆ له‌م جاده‌یه مومکین نییه و ته‌نها ئۆتۆمبێله‌کانی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی ده‌توانن له‌م جاده‌یه هاتوچۆ بکه‌ن و ڕێگه به هاتوچۆی ئۆتۆمبێله سووکه‌کان نادرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment