به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بۆشاییی ئاسمانی ئه‌مریکا (ناسا) له ڕاپۆرتێکی کورت‌دا باس له پێگه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنیت: قه‌ڵای هه‌ولێر پێته‌ختی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستان له عێراق کۆنترین شوێنی نیشته‌جێبوونی مرۆڤه که مێژوووه‌که‌ی بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئیمپراتۆرییهتهکانه.
ئاژانسی ناسا له ڕاپۆرته‌که‌یدا قه‌ڵای هه‌ولێر به شارستانییه‌تی کۆنی میزۆپۆتامیا ناو ده‌بات و سه‌باره‌ت به مێژوو و گرنگایه‌تیی قه‌ڵاکه ده‌ڵێت: "چه‌نگیزخان گه‌وره‌ترین خاکی بۆ ته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌تی خۆی دروست کرد، عوسمانییه‌کان بۆ ماوه‌ی 600 ساڵ خاکی ئه‌ورووپا و ئاسیایان که‌وته ژێر ده‌ست، هه‌ر ئیمپراتۆرێک خاڵێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوای خۆی هه‌بوو و هه‌موویان حوکمیان له پارچهخاکێکی بازنه‌یی ده‌کرد که ئێستا قه‌ڵای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه".
ناسا نووسیوویه‌تی: قه‌ڵای هه‌ولێر که‌وتۆته نێوه‌ڕاستی شاره‌که و به‌رزیی قه‌ڵاکه 32 مه‌تره و خانووه‌کانی له قوڕ دروست کراون و مرۆڤ له نێویدا ژیاوه.
ڕووبه‌ری قه‌ڵای مێژووییی هه‌ولێر نزیکه‌ی 10 دۆنمه و له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن یونسکۆوه چوووه لیستی شوێنه‌واره مێژوویییه‌کانی جیهانه‌وه.
وێنه‌ی خواره‌وه ڕۆژی 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 به به‌کارهێنانی سه‌ته‌لایتی لاندستی 8وه گیراوه و قه‌ڵای هه‌ولێر له ناوه‌ڕاستی شاره‌که پیشان ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment