داهاتی مانگانه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌بێ 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا، یه‌ک ترلیۆن زیاتره‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردسان- ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایانگه‌یاند داهاتی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێستادا زیاتره‌ له‌ یه‌ک ترلیۆن دینار به‌بێ 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جه‌وده‌ت و عومه‌ر گوڵپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا بڵاویانکرده‌وه‌، له‌ پاش به‌دواداچون و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌و زانیارییانه‌ی پێی گه‌یشتوین، بۆ ڕایگشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ دواخستنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خه‌رجنه‌کردنی پێشینه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانگه‌و نه‌خۆشخانه‌کان و شایسته‌ی دارایی کۆمپانیاکانی ده‌رمان و پاککردنه‌وه‌ی شاره‌کان له‌لایه‌ن حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هیچ پاساوێکی نیه‌ و داهاتی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێستادا زیاتره‌ له‌ یه‌ک ترلیۆن دینار به‌بێ 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا.

ئه‌وه‌شیانخستوه‌ته‌ڕو، ئه‌م پاره‌یه‌ به‌شی مووچه‌ و خه‌رجیه‌کانی خزمه‌تگوزاریی ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌وه‌ زانیارییه‌کی دیکه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری داراییه‌ که‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستانی ڕوون بکه‌نه‌وه‌ داهات و پاره‌و قووتی خه‌ڵکی کوردستان چی لێ دێت؟

News Code 5292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha