شوان ڕابر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: ئه‌مریکا به‌نیازی لاواز کردنی ئێران و کێشه دروست کردن بۆ ئەم وڵاتەیە و به چاوی دوژمنایه‌تی گه‌مارۆی خستۆته سه‌ری، ئه‌وه‌ش شتێکی خراپ و نائینسانییه و خه‌ڵکی ئێران به‌ره‌و هه‌ژاری و نه‌داری و ڕق و کینه ده‌با دژ به ئه‌مریکا. نابێ سزای هیچ گه‌لێک به گه‌مارۆی ئابووری بدرێ و برسی بکرێ.
شوان ڕابەر لەبارەی گرنگایەتیی پێوەندیی نێوان ئێران عێراق زیادی کرد: پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و عێراق هه‌میشه خۆش و ته‌با بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو وڵاتی دراوسێن، هه‌ردوولا ڕۆژانه پێویستیان بەیەکترە و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه. ئێران له ڕابردوودا زۆر هاوکاری موعاره‌زه‌ی عێراقی کردووه که ئێستا له‌سه‌ر کاره. هه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی له کێشه و ئاڵۆزی باشتره.
ناوباو لەبارەی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف و سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق ڕایگەیاند سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رکۆماری ئێران بۆ عێراق کارێکی چاک بوو و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولای باشتر کرد، پێویسته لێکه‌وته‌ی باشی لێ بکه‌وێته‌وه. هەروەها ئەم سەفەر په‌یامێکی باش بوو و پیشانی دونیا و ده‌ره‌وه درا که به قسه‌ی هه‌ندێ وڵات ئه‌م دوو وڵاته لێڵ نابن چۆن ئه‌مریکا له دووره‌وه ده‌ستی له عێراق هه‌یه و وڵاتانی دراوسێش بۆیان هه‌یه بۆ چاکه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت.
شوان ڕابەر لە کۆتاییدا ئاماژەی دا بە دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا و وتی: پێویسته هه‌رێمی کوردستان و عێراق په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ ئێران باش بێ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان له نێوان به‌رده‌وام بێ. ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له عێراق زۆر شتی خراپی لێ که‌وتۆته‌وه.
داگرتن و داڕشتنەوە: بەشی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment