شاندێکی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له‌ پارێزگای سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: شاندێکی حکوومه‌تى عێراق بۆ به‌فه‌رمی کردنی چه‌ند مه‌رزێک سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن.

کوردپرێس:

سه‌رچاوه‌یێک له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ئاگادار کراون وه‌فدێكى باڵا له‌سه‌ر ئاستى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى حكوومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌که‌ ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى دراوه‌ته‌ ئه‌وان‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه (7ی نیسانی 2019)‌ سه‌ردانى مه‌رزى پشته‌ ده‌كه‌ن و بڕیاره‌ ڕۆژانى داهاتووش سه‌ردانى چه‌ند مه‌رزێكى دیكه‌ بكه‌ن له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ‌و سلێمانى.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: سه‌ردانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له ‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارى دوایین ئاماده‌كارى و گۆرانكارییه‌كان بن له‌و مه‌رزانه‌ى كه‌ بڕیاره‌ بكرێنه‌ فه‌رمى.

سه‌رچاوه‌که‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ مه‌رزى پشته‌ش ڕای‌گه‌یاند: هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگه‌ و ڕێوشوێنانه‌ى كه‌ پێویستن بۆ كردنه‌وه‌ى لاى خۆیانه‌وه‌‌ ته‌واو كراوه‌ و پێده‌چێت ئه‌مه‌ش دوایین سه‌ردانى ئه‌و وه‌فده‌ بێت و له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌فه‌رمى بڕیارى كردنه‌وه‌ى بده‌ن وه‌ک مه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى هاوشێوه‌ى مه‌رزه‌كانى دیكه‌.

مه‌رزی پشته‌ ده‌که‌وێته‌ سنووری ناحیه‌ی به‌مۆ له ‌پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه و‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سێ جار شاندی حکومه‌تی عێراق سه‌ردانی مه‌رزه‌که‌یان کردوووه‌ و ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئاماده‌کارییه‌کان و مه‌رجه‌کانی مه‌رزه‌که‌ داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52907

Your Comment

You are replying to: .
captcha