بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەعفەر مورادی وەرزشوانی کوردی ئێرانی لە سەر بانگهێشتی فەرمیی فیدراسیۆنی ڕاکردن و مەیدانیی عێراق بەشداریی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکردنی نیوەمارسۆنی سلێمانیی کردبوو و لە ئەنجامدا توانیی بە یەک کاتژمێر و 11 خولەک وەکوو یەکەم کەس هێڵی کۆتایی ببڕێت و خەڵاتی 500 دۆلاریی ڕکابەرییەکە مسۆگەر بکات.
شایانی باسە دوو وەرزشوانی وڵاتی تورکیا پلەی دووهەم و سێهەمیان مسۆگەر کرد و کۆی بەشداربووانی ڕکابەرییەکەش 1500 وەرزشوان بوو کە لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە بەشدارییان کردبوو.
مورادی بڕیارە حەفتەی دابێ لە ڕکابەریی ڕاکردنی "باتۆمی"ی جۆرجیا بەشداری بکات کە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ڕکابەریدا پلەی دووهەمی مسۆگەر کردبوو.
Your Comment