ئێران مەنزڵێکی ئەمنە بۆ ئاشوورییەکانی جیهان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌ری ئاشوورییه‌کان جیهان له‌گه‌ڵ کۆنسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌ و ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ئێران خانووی ئه‌منی ئاشوورییه‌کانی جیهانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مورته‌زا عه‌بادی کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتریاک ڕێبه‌ری ئاشوورییه‌کانی جیهان دیدار و گفتوگۆی کرد.

له‌و دیداره‌دا کونسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌م دواییه‌ی لافاو له‌ ئێران و پراکتیکی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێران بۆ فریاکه‌وتن و ڕزگارکردنی زیانلێکه‌وتوووانی لافاو خسته‌ ڕوو و له‌ درێژه‌دا ڕه‌فتاری ئه‌مریکای دژی پەیڕەوی نێوده‌وڵه‌تی و ئایین و ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی زانی بۆ سزادانی هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی‌گه‌یاندن به‌ زیانلێکه‌وتوووانی لافاو.

لای خۆیه‌وه‌ پاتریاک خۆشحاڵیی خۆی له‌و دیداره‌ ده‌ربڕی و ئێرانی به‌ مەئمەنێکی ئاشوورییه‌کانی جیهان زانی که‌ له‌ ئارامشدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی موسڵمان ده‌ژین و له‌ خه‌م و خۆشحاڵیی یه‌کتردا شه‌ریکن.

له‌ درێژه‌دا ڕێبه‌ری ئاشوورییه‌کانی جیهان ده‌ستخۆشی له‌ موسڵمانان کرد به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ کلێسه‌ی ئاشوورییه‌کان له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی غه‌یرئاشووری‌نشینی ورمێدا ده‌پارێزن و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێران له‌سه‌ر کێشه‌کان ده‌ربڕی.

دیداری نێوان پاتریاک ڕێبه‌ری ئاشوورییه‌کانی جیهان له‌گه‌ڵ کونسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و ده‌ستخۆشی له‌ به‌شدارییان له‌ ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام درا که‌ له‌لایه‌ن کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52886

Your Comment

You are replying to: .
captcha