کوردپرێس:
حەسەن ڕۆحانی لە میانی وتارێكدا كە لە چوارچێوەی پێشوازی كردنی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە نوێنەری نێردەی وڵاتە ئیسلامییەكان پێشكەشیكرد، ئاماژەی بەوەكرد كە ئەمریكا رێگریی لەو هاوكارییانە كردووە كە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكان لە ئێران، رەوانەكراون.
وتیشی: "رێگری لەو هاوكارییانە دەكەن كە لە دەرەوە بۆ ئێران دێت و مانگی سوور ناتوانێت لەو هەلومەرجە سەختەدا هاوكارییەكانی بەدەست بگات. رێگریكردنی ئەمریكا لە گەیشتنی هاوكاری بە زیانلێكەوتووانی لافاو لە ئێران، تاوانێكە هاوشێوەكەی نەبیندراوە".
لە لایێكی ترەوە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا لەوبارەوە رایگەیاندوە، بە هۆی سزا و گەمارۆكانی ئەمریكاوە، هاوكاریی مرۆیی نەگەیشتووەتە ناوچە كارەساتبارەكانی ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment