14مین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە ھەولێر كرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ 3/4/2019 بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، 14مین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە ھەولێر كرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی: "لە 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و 21 وڵاتی جیاوازه‌وه بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن".

گوتیشی: "رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 7ی ئێوارە بەردەوام دەبێت".

لە 14مین پێشانگای نێودەڵەتی كتێب لە ھەولێر، یه‌ک ملیۆن ناونیشان له‌ هه‌موو بابه‌ت و بوارێكه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، ده‌یان ده‌زگای چاپیش به‌هۆی نه‌بوونی جێگه‌وه‌، ناتوانن به‌شداری له‌ پێشانگاكه‌دا بكه‌ن.

ساڵانه‌ سه‌دان هه‌زار ناونیشانى په‌رتووكى جۆراوجۆر و بوارى جیاواز له‌ سه‌ر ئاستی جیهان، له‌ پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ هه‌ولێر نماییش ده‌كرێن، بۆ ئه‌مساڵیش 14مین پێشانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52859

Your Comment

You are replying to: .
captcha