ئەمریکا فڕۆكه‌ی F-35 ڕادەستی تورکیا ناکات

بەشی جیهان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاشكرای كرد كه‌ چالاكییه‌كانی ئاماده‌كاری و گواستنه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی F-35ی راگرتووه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا ره‌وانه‌ی توركیا بكرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی پنتاگۆن، چارلی سه‌ممێرس له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌نگاوی نوێیان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی F-35 گرتووه‌ته‌به‌ر كه‌ توركیاش دەگرێتەوە.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا چارلی سه‌ممێرس رایگه‌یاند "ئه‌مریكا به‌ڕوونی هه‌ڵویستی نیشاندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ كه‌ كڕینی S-400 له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ جێگه‌ی قبووڵ کردن نییه‌.

حەفتەی رابردوو پڕۆژەبڕیارێک بە مەبەستی راگرتنی ناردنی فڕۆكەی جەنگیی F-35 بۆ توركیا بە هۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانییS-400ەوە، رەوانەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كرابوو.

لە پڕۆژە بڕیارەكەدا داواكراوە هیچ داتایێک لەبارەی خزمەتگوزاری و پێداویستییەكانی فڕۆكەكانەوە بە توركیا نەدرێت.

لە پڕۆژە بڕیارەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، كڕینی سیستمی S-400 لە لایەن توركیاوە، دەچێتە چوارچێوەی دژایەتی كردنی سزاكانی ئەمریكا لەگەڵ دوژمنانیدا و راشگەیەندراووە: "كڕینێكی لەم جۆرە، یەكێتیی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە".

كۆنگرێسی ئەمریكا پێشتریش لە میانی دەركردنی یاسای بوودجەی بەرگریدا، داوای لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كردبوو راپۆرتی خۆی لەبارەی گواستنەوەی فڕۆكە F-35ەكان بۆ توركیا ئامادە بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52855

Your Comment

You are replying to: .
captcha