بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەرێم ڕایگەیاند: بڕیاری قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی شەڕی داعش لە عێراق چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ئێستاشدا بڕیاردراوە لە بەغداوە لیژنەیێكی كارا بۆ ھەرێمی كوردستان پێكبھێنرێت، كە نوێنەری وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ناوخۆ و نوێنەری پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی تێدا بێت و میكانیزم و فۆڕمی قەرەبووكردنەوەكە ئامادە بكات.
فوئاد عوسمان وتیشی، چاوەڕوانن دەزگای شەھیدانی عێراق لیژنەكە پێكبھێنێت و دادوەرێک لە ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی بكات و كار لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكات و بڕی قەرەبووی ماددی و مەعنەوی پەلامارە تیرۆریستییەكان دیاری دەكات.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment