کوردپرێس:
بەپێی فورات نیوز، یۆنجا ئاکجی، رۆژی 29ی ئازار لە زیندانى ژنان لە شاکران لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بەهۆیەوە بە قورسی بریندار بووە، بەڵام دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ئێوارەى دوێنێ گیانی لەدەست داوە.
یۆنجا ئاکجی بە تۆمەتى ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) زیاتر لە چوار ساڵ لە زیندانى ژنان لە شاکران دەستگیر کرابوو، ئەو 29ی ئازار بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە زینداندا هەوڵی داوە کۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام بەسەختی برینداربوە.
ئەوە دوەم ڕووداوی "خۆکوشتنە" بەهۆی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، دوای ئەوەی 20ی مانگی شوباتی ئەمساڵ ئوغور شاکار، بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییەکانی مانگرتن و تێکشکاندنی گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا رۆژی 22ی ئازار لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەریەکە پەکەکە، کەجەکە و پاژک و لەیلا گوڤەن و دوران کاڵکان داوایان کردوە، هیچ کەسێک چالاکی گیانبازیی ئەنجام نەدات، بەڵام دژی حکوومەتی تورکیا چالاکی ئەنجام بدەن.
Your Comment