کوردپرێس:
فازڵ میرانی دەشڵێت: بایكۆتكردنی پڕۆسەیێک، كە ڕەهەندی نیشتمانیی هەیە (كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم) بۆ بەمل ئێمەدا بێت؟ بۆ خەڵكی تر تاوانبار نەبێت ، كە بەشداری تێدا ناكەن؟ واجوانترە برادەرانی یەكێتی، چونكە سەرۆكی هەرێم هی هەرێم دەبێت بەتەنیا سەرۆكی پارتی و گۆڕان و توركمان و ئاشوور نابێت سەرۆكی هەموو هەرێم دەبێت و ئەوانیش هاووڵاتی ئەم هەرێمەن".
قسەكانی ئەو سەركردەیەی پارتی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، ئەوەش دەڵێت: "من پێشتر وتوومە ئێمە حسابی كورسی لەگەڵ یەكێتی ناكەین، بەڵام نابێت یەكێتی چاوەڕێی پەنجا بەپەنجای جاران بێت".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یەكێتی چاوی لە پەنجا-بەپەنجای جارانە؟ میرانی وتی: "بەبۆچوونی من بەوشێوەیە پەنجا بە پەنجا-ش نا، بەڵام پێیان خۆشە و مافی خۆشیانە وەك یەكێتی موڕاعات بكرێن نەك وەكو 21 كورسی".
هەروەها جەختی كردووەتەوە، كە بەبێ یەكێتی باش نییە حکوومەت پێكبهێنین ، "بەڵام بەبێ یەكێتییش دەكرێت، وەك جاری پێشوو"، هەروەها وتی:: كێ دەڵێت ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق نەكردووە؟ هۆشیار زێباری چۆتە لای بەرهەم ساڵح، مەسروور بارزانی-یش تەلەفۆنی بۆ كردووە، لەمەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حکوومەت بەفەرمی بەرهەم ساڵج بانگهێشت دەكەین و ئامادە دەبێت و ئێمەش پێشوازی لێدەكەین".
Your Comment