بەرھەم ساڵح و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران کۆ بوونەوە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری عێراق و ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران لە بەغدا کۆ بوونەوە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (2ی ئازاری 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران و گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست.

هەروەها لە دیداری نێوان بەرھەم ساڵح و ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران جەختکرایەوە لە پێویستی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزا و ئەزمونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاجیاکاندا.

لەلای خۆیەوە ئەمیرحسێن قازیزادە، جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هاوکاری و ھەماھەنگی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

News Code 5284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha