بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیا دەستیپێکرد و سندووقەکانی دەنگدان بەروی دەنگدەراندا کرانەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "داوا لە هاوڵاتیان دەکەم تا فۆرمی ئەنجامەکان رادەستی دەستەی باڵای ھەڵبژاردن دەکرێت، ھاوڵاتییان بە درێژای شەو و رۆژ لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کردوە "گەلی ئازیزم، ھاوڕێیانی بە نرخی ھاودۆزم، لە رۆژی ھەڵبژاردن تا سندووقەکانی دەنگ دادەنرێن و کاری دەنگدان کۆتایی دێت و فۆرمی ئەنجامەکان ئاراستەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردن دەکرێت، داواتان لێ دەکەم کە بە درێژای رۆژ و شەوەکەی لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment