به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی داراییی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه: پابه‌ندی جێبه‌جێ كردنی به‌ند و بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019 ده‌بێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كات بۆ ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ته‌واو بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
وه‌زاره‌تی داراییی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات: "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێ كردنی به‌ند و بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019 به هه‌ردوو ڕووی ڕه‌وه‌ن و وه‌به‌رهێنانیه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "وه‌زاره‌تی دارایی داوای هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ ته‌واوكردنی لیستی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان تا وه‌زاره‌ت به بێ دواكه‌وتن بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment