داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌نبه‌جی وه‌ئه‌ستۆ گرت

به‌شی تورکیا- به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ بنکه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ ڕێگای حه‌ڵه‌ب- مه‌نبه‌ج، گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ به‌یاننامه‌یێکدا به‌رپرسیارێتیی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ بنکه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ ڕێگای حه‌ڵه‌ب- مه‌نبه‌ج، گرووپی تیرۆریستیی داعش له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ به‌رپرسیارێتیی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ندامانی خه‌لافه‌ت هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ناوه‌ندیی سه‌ربازیی په‌که‌که‌ له‌ مه‌نبه‌ج.

ئه‌و بۆمبدانه‌رییه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا سوپای سووریای دیموکرات دوامۆڵگه‌ی داعشی له‌ باغۆز کۆنتڕۆڵ کرده‌وه‌ و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی سه‌رکه‌وتنی به‌ سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ یه‌که‌مین هێرشی داعش پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی فه‌رمی به‌ سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ سووریا دێته‌ ئه‌ژمار.

سه‌رچاوه‌یێکی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆیته‌رزدا ئاماژه‌ی به‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: هێرشی سه‌ربازیی داعش بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج په‌یوه‌ندی به‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر داعش هه‌یه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ شکستی داعش ناڕه‌حه‌ت بوونه‌ ده‌یانه‌وێت ئاسایشی ناوچه‌که‌ تێک بده‌ن.

شایانی باسه‌؛ له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی داعش بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج 7 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ سه‌ربازییه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52797

Your Comment

You are replying to: .
captcha