یه‌کێتی و پارتی له‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت نزیک ده‌بنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیژنه‌ی دانووستاندنکاری دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ نزیک بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانووستانی نێوان دوو لیژنه‌ی دانووستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتوو له‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی نزیک بۆته‌وه‌ و گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێک ماوه‌ته‌وه‌.

به ‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی تۆڕی میدیاییی ڕووداو، یه‌کێتی داوای شه‌ش وه‌زاره‌تی له‌ کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تدا کردوووه‌ ئه‌وانیش: وه‌زاره‌ته‌کانی (پێشمه‌رگه‌، خوێندنی باڵا، پلاندانان، کشتوکاڵ، په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی)ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر پێدانی پێنج وه‌زاره‌ت له‌ کۆی ئه‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته‌ ڕازی بوووه‌.

یه‌کێتی داوای ئه‌وه‌شی کردوووه‌ که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوو جێگری هه‌بێت و یه‌کێکیان بۆ یه‌کێتی بێت به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا ئه‌وه‌ یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێکه‌ پارتی و گۆڕان له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت و دابه‌ش کردنی پشکه‌کانیان ڕێککه‌وتوون به‌ڵام یه‌کێتی تاوه‌کوو ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشتوووه‌ته‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی.

پارتی پۆسته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی به‌رده‌که‌وێت له ‌نێویاندا ناوخۆ و سامانه‌ سروشتییه‌کان.

گۆڕانیش پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی پێدراوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌کێتی وه‌ک براوه‌ی دووه‌م پۆسته‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆکوه‌زیران و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی پێده‌درێت له‌نێویاندا پێشمه‌رگه‌، خوێندنی باڵا و پلاندانان و ته‌ندروستی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52795

Your Comment

You are replying to: .
captcha