به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له کاتی ڕاگه‌یاندنی بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له دیسێمبێری 2018، کوردی سووریا که ئه‌مریکا به تاکه هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت داوای دانووستان له‌گه‌ڵ سووریای کرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان داوایان له دیمه‌شق کرد که دۆخی ئێستای ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد بپارێزرێت و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و هێزی سه‌ربازیی پێکهاتوو له‌لایه‌ن کورده‌وه به‌فه‌رمی بناسێندرێت به‌ڵام دیمه‌شق پاش تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ هێشتا وه‌ڵامی داواکاریی کوردی نه‌داوه‌ته‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له باکووری سووریا به ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی نه‌شناڵی ئیماراتی ڕاگه‌یاند که داوا له دیمه‌شق کراوه له ڕێگای دانووستان له‌گه‌ڵ کورده‌وه هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا چڕ بکاته‌وه.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئاماده نییه ههڤیازییێک به کورد بدات به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت دۆخی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد بۆ دۆخی پێش له نائارامییه‌کانی ساڵی 2011 بگه‌ڕێته‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر گوتیشی: ئێمه داوامان له کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی کردوووه بڕیارنامه‌ی 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌باره‌ی سووریا و هه‌روه‌ها بڕیاره‌کانی دانووستانی ژێنێڤ جێبه‌جێ بکرێن به‌ڵام دیمه‌شق ئاماده نییه ئه‌و داواکارییانه قبووڵ بکات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: به بێ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا له ڕێگای دانووستانه‌وه زه‌مینه بۆ چالاکی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان فه‌راهه‌م ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه کورده‌ی سووریا ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ سووریای نوێ له ڕووی سیاسییه‌وه دیموکرات و لامه‌رکه‌زی بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment