به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2019 سه‌رچاوه‌یێکی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی RTی عه‌ره‌بیی ڕووسیادا باسی له‌وه کرد که بڕیاره محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ پاتریک شاناهان بریکاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) کۆ ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت گوتیشی: تاوه‌کوو ئیستا به‌رنامه‌ی دیداری حه‌لبووسی و شاناهان له شاری واشنتۆن پێته‌ختی ئه‌مریکا ڕوون و ئاشکرا نییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه کرد که ئه‌ندامانی یاوه‌ریی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتۆن که‌سانێکی نه‌ناسراون و و جه‌ختی کرده‌وه که ناوبراو له‌گه‌ڵ نانسی پلۆسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش کۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌که گوتیشی: پێشبینی ده‌کرێت سه‌ردانی حه‌لبووسی بۆ واشنتۆن ژماره‌یێک ڕێککه‌وتنی نێوان عێراق و ئه‌مریکای له ئاستی په‌رله‌مانه‌کانی به‌دواوه بێت.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق شاری به‌غدای به‌ره‌و پێته‌ختی ئه‌مریکا به‌جێهێشت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment