سەرۆکی لیژنەی یاسایی: هیچ لایەنێک ھێڵی سووری لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بژار خالید دەڵێت پارتی پڕۆژەیێکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم ئامادە کردووە و هیچ لایەنێک ھێڵی سووری لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم نییە.

کوردپرێس:

سبەی جارێکی دیکە ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە. سەرۆکی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پارتی پڕۆژەی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی ئامادە کردووە و ھەفتەی داھاتوو پێشکەش دەکرێت، بەڵام دەیانەوێت کۆدەنگیی لەسەر دروست بکرێت.

بژار خالید، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان پڕۆژەیێکی بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و ھەموو فراکسیۆنەکانیش پێی ڕازین و تێبینی و ھێڵی سووریان لەسەری نییە، بەڵام چاوەڕێ دەکەن یەکێتیش بەشداریی تێدا بکات بۆ ئەوەی کۆدەنگیی لەسەر دروست بێت."

بژار خالید گوتیشی: "بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کۆ ببنەوە و ئێمەش چاوەڕێین سبەی ھەردوو لا بگەنە ڕێککەوتنێک، چونکە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەکە پێشکەش بکرێت و پارتیش دەیەوێت ھەموو لایەک پێی ڕازی بن و کۆدەنگیی لەسەر دروست بێت."

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52782

Your Comment

You are replying to: .
captcha