به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئیداره ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کردۆته‌وه که به مه‌به‌ستی چاودێری كردنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی توركیا كه 31ی ئادار به‌ڕێوه ده‌چێت، شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
شانده‌كه له 22 چاودێری سه‌ر به 22 وڵات پێكدێت و به مه‌به‌ستی چاودێری كردنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له 31ی ئاداردا ڕۆژی 27-1ی ئادار ده‌گاته توركیا.
سه‌ره‌تا شانده‌كه له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا له ئه‌نقه‌ره دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
شانده‌كه كه له‌لایه‌ن ئاندریو داوسنهوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ڕۆژانی 28-29ی ئادار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ركی دیپلۆماسی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دامه‌زراوه هزرییه‌كان، میدیا و پارته سیاسییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌ندامانی شانده‌كه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌بن به چه‌ند گرووپێک و به مه‌به‌ستی چاودێری كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌سته‌نبۆڵ، ئیزمیر و شاره‌كانی دیكه كار ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی شانده‌كه ئاندریو داوسن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه له 1ی نیساندا له ئه‌نقه‌ره كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕێكده‌خات و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رایی بۆ ڕای گشتیی بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment