به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه له هاوپه‌یمانیی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی زایینی له تورکیا ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێمه به بۆنه‌ی هه‌بوونی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له ناو هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه به‌وان هاوپه‌یمانیی زیلله‌ت ده‌ڵێین چوونکه HDP حزبێکی سه‌ر به PKKیه. HDP ناتوانێت ته‌نانه‌ت به بێ ئیزنی PKK هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرێت و کاندیدیش بناسێنێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش ناشارێته‌وه. سه‌رۆک و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په به ئاشکرا ڕایده‌گه‌یێنن که ئێمه پشتمان به PKK و قه‌ندیل به‌ستوووه. به‌و حیزبانه‌ی که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌بنه هاوپه‌یمان ده‌توانین بڵێین هاوپه‌یمانیی گه‌ل؟ ئه‌و هاوپه‌یمانییه ته‌نها ده‌توانێت هاوپه‌یمانیی زیلله‌ت بێت چوونکه له ناو هاوپه‌یمانییه‌که‌دا تیرۆریستان هه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ده‌په له ناو هاوپه‌یمانیی گه‌له‌وه 325 که‌سی بۆ کادێری شاره‌وانییه‌کان ناساندوووه و به دڵنیایییه‌وه PKK سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی دیاری کردوووه. په‌که‌که 82 کاندیدی حیزبی سه‌عاده‌ت، 29 کاندیدی ئییی پارت و 214 کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)ی ناساندوووه. هاوکات تۆنچ سۆنه‌ر کاندیدی شاره‌وانیی ئێزمیری CHP کێیه؟ که‌سێک که له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئه‌منیی تورکیا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ر و خه‌نده‌قه‌کان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا په‌یامی یه‌کگرتنی له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌رکردبوو. گه‌لی ئێمه به‌و که‌سانه‌ی که هاوکاریی په‌که‌که ده‌که‌ن "خه‌یانه‌تکار" ده‌ڵێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment