به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕۆژانی ڕابردوودا کوردی سووریا توانیی دوامۆڵگه‌ی ژێر ده‌ستی داعش له سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه و شاری باغۆز له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئازاد بکات. ئێستا ته‌قریبه‌ن هیچ ناوچه‌یێکی عێراق و سووریا به ته‌واوه‌تی له‌ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا نییه.
به‌ڵام گۆڤاری ئینترنه‌شناڵ بیزنس تایمز له ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی هێزی کوردی سووریا نووسیی: ڕاسته که داعش به شێوه‌ی گرووپێکی ڕێکخراو ڕووخاوه به‌ڵام هێشتا کورد به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ن.
ئه‌و گۆڤاره ده‌نووسێت: بۆ وێنه کوردی سووریا پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌بێ خۆی ئاماده‌ی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا له باکووری سووریا بکات.
گۆڤاری ئینترنه‌شناڵ بیزنس تایمز ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا جیدییه و شه‌ڕی دووهه‌می کوردی سووریا پاش داعش له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌بێت.
ئه‌و گۆڤاره له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که پێده‌چێت ڕووسیا له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان پشتیوانی له ئه‌نقه‌ره بکات.
گۆڤاری ئینترنه‌شناڵ بیزنس تایمز ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ری زۆره تورکیا له‌مساڵدا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌ست پێ‌بکات و ده‌بێ کوردی سووریا خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا ئاماده بکات.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که وه‌زیری به‌رگریی سووریا هۆشداری دا که وڵاته‌که‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له ڕێگای ئاشتییانه یان به زه‌بری زۆره‌وه له کورد وه‌رده‌گرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment