دیار ئامۆ هه‌واڵنێری مه‌یدانیی جێگیربووی شارۆچکه‌ی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زووری سووریا ئاماژه به هه‌ڵکرانی ئاگری نه‌ورۆز له‌و ناوچه‌یه ده‌کات و به کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه: به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ندێک گرووپی سوپای سووریای دیموکرات و نوێنه‌ری هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به‌یاننامه‌ی کۆتاییهاتن و ڕووخانی خه‌لافه‌تی داعش له باغۆز خوێندرایه‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که به‌یاننامه‌ی ڕووخانی خه‌لافه‌تی داعش سه‌ره‌تای وه‌رزێکی نوێیه له باکوور و خۆڕهه‌ڵاتی سووریا و گوتیشی: ئه‌و به‌یاننامه‌یه به بۆنه‌ی دوو هۆکاره‌وه گرینگایهتییێکی زۆری هه‌یه. یه‌که‌م به بۆنه‌ی ته‌ئکید له‌سه‌ر کۆتاییهاتنی جوگرافیای سه‌ربازیی داعش و ده‌ست پێکردنی قۆناغی پاش داعش و دووهه‌میش ده‌ست پێکردنی خولێکی سیاسیی نوێ له سووریا و بانگهێشتکرانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی دانووستانه‌کان بوو که له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکرا.
دیار ئامۆ ڕاشیگه‌یاند: کهشوههوایێکی باش له باغۆز جێگیره چوونکه پاش پێنج ساڵ شه‌ڕ و خوێن ڕشتن له ئه‌نجامدا ئاڵای ڕه‌شی خه‌لافه‌تی مه‌رگ کێشرایه خواره‌وه و له جیاتی ئه‌و ئاڵایه ئاڵای به‌رخۆدانی هێزی سووریا (سووریای دیموکرات) هه‌ڵکرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment