بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی دوای ڕووداوەکەی مووسڵ، لەسەر پێشنیازی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرلەمانی عێراق پارێزگاری نەینەوای لە پۆستەکەی لادا.
دوای ئەوەی عادل عەبدولھەدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازی دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و ھەردوو جێگرەكەی دایە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەیان درا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دا، گفتوگۆی لەبارەی رووداوی نقوم بوونی بەلەمەكەی مووسڵ كردووە كە زیاتر لە 100 كەس بەوھۆیەوە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیێكی دیكەش بێسەروشوێن بوون. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند دەبێ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكرێت و لایەنە كەمتەرخەمەكان سزا بدرێن.
پەرلەمانی عێراق راشیگەیاندووە كە مافی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی مووسڵە كە سكاڵا دژی لایەنە پەیوەندیدارەكان تۆمار بكەن.
رۆژی پێنجشهممه، 21ی ئادار/ مارسی 2019، بهلهمێكی پهڕاندنهوهی گهشتیاران له دوورگهی گهشتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه دهكهوێته سهر رووباری دیجله نقووم بوو و بههۆیهوه نزیكهی 100 كهس گیانییان لهدهستدا و تا ئێستاش ژمارهیێک گهشتیار بێسهروشوێنن، كه زۆربهیان ژن و منداڵن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment