44 ملیار دینار بۆ سەرژمێریی گشتی لە عێراق تەرخان کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رژمێریه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی‌ عێراق چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و بڕی 44 ملیار دیناریشی بۆ ته‌رخان كراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ئاماری هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وەیێک له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دراوه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2020 سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت و گفتوگۆش له‌سه‌ر شێوازی ئه‌نجام دانی كراوه‌ تا له‌بری به‌كارهێنانی كاغه‌ز، پرۆسه‌كه‌ به‌تابلێت داتا ئه‌نجام بدرێت كه‌ ئه‌مشێوازه‌ تێچویێكی كه‌می ده‌وێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ چه‌ند ڕۆژێک بخایێنێت.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ئاماری هه‌رێم، "32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ سه‌رژمێری له‌ عێراق ئه‌نجام دراوه‌ به‌شێوازی كۆن بووه‌، به‌ڵام ئێستا شێوازی نوێ هاتۆته ‌پێشه‌وه‌".

ناوبراو ده‌شڵێت: له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاربوو، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ربچێت و ڕه‌وانه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و هه‌رێم بكرێت بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاره‌كان بكرێت، ئێستاش چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كه‌ین تا به‌هاوبه‌شی كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ین.

سیروان محەمەد ئاشكراشی كرد له‌یاسای بودجه‌ی 2019 نزیكه‌ 44 ملیار دینار بۆ پرۆسه‌كه‌ ته‌رخان كراوه ‌و پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه‌، دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ش له‌سه‌رهێڵ ده‌بین بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ‌و ئاماده‌كاریه‌كان ده‌ستپێبكه‌ین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52716

Your Comment

You are replying to: .
captcha