ئێران و تورکیا دژی لێدوانەكەی ترەمپ لەسەر جۆلان دەوەستنەوە

بەشی جیهان- وەزارەتەكانی دەرەوەی توركیا و ئێران نیگەرانیی خۆیان لە لێدوانی سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی داننیان بە سەروەری ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان نیشان دەدەن و پێیان وایە رەوشی ناوچەكە ئاڵۆزتر دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە رێگەی تویتێكیەوە رایگەیاند دوای 52 ساڵ كاتی ئەوە هاتووە دان بنرێت بە سەروەریی ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان.

لەو باەوە بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: "رژێمی ئیسرائیل مافی بەسەر خاكی عەرەب و موسڵمانانەوە نییە، دەبێت بە پەلە كۆتایی بە هەوڵەكانی داگیركاری و پێشێلكارییەكان بهێندرێت".

قاسمی سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە كە ناكرێت لێدوانی ترەمپ وا لێک بدرێتەوە كە تەنها پەیوەندی بە خاكی سووریاوە هەیە و دەڵێت: " خۆی ئەو بڕیارە ئەو ناوچە هەستیارە پەلكێشی كێشەی دیكە دەكات. ئەو ناوچەیە بەپێی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خاكێكی داگیركراوە".

لای خۆشیەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: "وڵاتەكەی پاڵپشتی یەكێتی خاكی سووریا دەكات".

وتیشی: هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ پێدانی شەرعییەت بە پێشێلكارییەكانی یاسای نێودەوڵەتی لە لایەن ئیسرائیلەوە جگە لە توندوتیژی و ژان بە ناوچەكە هیچی دیكەی لێ ناكەوێتەوە.

جێی باسە پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی روسیا دژی لێدوانەكەی ترەمپ وەستابووە و بە بڕیارێک لە دژی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتیەكان ناویبردبوو.

ئیسرائیل لە ساڵی ەوە دەستی بەسەر بەرزاییەكانی جۆلاندا گرتووە، كە بەشێكن لە خاكی سووریا.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52703

Your Comment

You are replying to: .
captcha