بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ 19ی 3ی 2019، لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی، بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق، پێشوازی كرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی عێراقی.
‎لە دیدارەكەدا، كە ژمارەیێک لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە سەقامگیری زیاتر لە عێراق و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دەستووری و سیاسییەكان.
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا هاتووە گفتوگۆی جدی كرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆ ئەم مەبەستەش دیدگای یەكێتی بۆ وەفدی میوان خرایە ڕوو، كە یەكێتی لەگەڵ شەراكەتی راستەقینەدایە لەنێوان هەرێم و بەغدا و خوازیاری پەیوەندییێكی پتەوی نێوان هەردوولایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment