کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند لاھور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی: بەم دواییانە بەدواداچوونمان کردووە بۆ ئەو پێشمەرگە دیلانەی کە تائێستا بێسەروشوێنن.
لەبارەی چوونی ھێزێکی دژە تیرۆر بۆ باغۆز، لاھور شێخ جەنگی وتی: ئێمە تەنیا بۆ شەڕکردن نەچووین، بەڵکوو خەڵکانێک کە بەرپرس بوون لەو کارە، بەدوای ئەوەدا رۆیشتووین، ھەندێک خەڵکمان لەوێ دەستگیر کردووە، بۆ ئەوەی بتوانین بەدواداچوونی زیاتر بکەین، بۆ ئەو پێشمەرگە دیلانەی کاتی خۆی لەشەڕی داعش بێسەروشوێن بوون.
ئەم وتانەی لاهور شێخ جەنگی لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 18ی 3ی 2019 سەردانی نەخۆشخانەی بەخشینی لە سلێمانی كرد و لە پای ئەو خزمەتانەی نەخۆشخانەی بەخشین بە هاووڵاتیێانی هەرێمی دەكات هەموو هاوكارییێكی خۆی بۆ نەخۆشخانەكە دووپات كردەوە.
Your Comment