بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سادق حسێنی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئەمڕۆ دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیومدا وتی: تیمێکی پسپۆڕ بە سەرکردەیی عەلی سوودانی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی و دژە تیرۆری پارێزگای دیالی زانییارییان لەسەر جووڵەی ئەندامانی خۆکوژی داعش پێگەیشتووە کە خۆیان بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستیی گەورە ڕێکخستبوو.
حسێنی زیادی کرد ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە بینای پارێزگاریی شاری بەعقووبە ناوەندی پارێزگای دیالی بووە و جەختی کردەوە: هەوڵ و پێوشوێنگیریی هێزە هەواڵگرییەکان بۆ دەستگیر کردنی هەموو ئەندامانی ئەو تیمەی خۆکوژییەی داعش درێژەی بوو تا لە کۆتاییدا بنکەیێکی بچووک لە چیای قزلاقز لە دەڤەری قەزای مەندەلی لە 90 کیلۆمەتریی خۆرهەڵاتی بەعقووبە دۆزرایەوە.
سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە وتی پاش مۆڵەتی فەرماندەیی هێزەکان، پێکدادان لەنێوان هێزەکانمان و ئەندامانی داعش دروست بوو و هەموو ئەندامانی تیمەکەی داعش لەناوبران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment