عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی یەکەی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران تایبەت بۆ کوردپرێس وتی: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەرکردووە هیچ بڕە پارەیێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ سەردانیکردن لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیردیرێت و ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی هەینی 24ی ڕەشەمەی 97 تا 5ی خاکەلێوەی 1398 جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو ئاماژەی دا بە هەموو هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و بەستێن خۆش کردن بۆ گەشەی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیێک لە سەردانیکەرانی ئێرانی وەرناگیردرێت و وەکوو ساڵانی ڕابردوو ئەو فەرمانە گەیشتۆتەسە هەموو دەروازە سنوورییەکان تا لە کاتی دیاریکراودا جێبەجێ بکرێت.
ئەم بەرپرسەی هەرێمی کوردستان هیوای خواست خانەوادە ئێرانییەکان بۆ گوزەراندنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بچنە شوێنە گەشتیارییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment