کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبونه‌كه‌دا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق له رۆژی 15ی (شوبات/2)ی 2022 ده‌رباره‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، له‌مباره‌یه‌وه كۆبونه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕالی قبوڵكراو نییه و ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پیاده‌كردنی مافه ده‌ستورییه‌كانی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانی هه‌ڵناگرێت و هه‌مو ڕێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، له‌به‌ر ئه‌م ھۆكارانه‌ی خواره‌وه
یه‌كه‌م: بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی پێچه‌وانه‌ی ده‌ق و گیان و بنه‌ما ڕاسته‌قینه‌كانی سیسته‌می فیدڕاڵییه و پێشێلكردنێكی زه‌ق و ئاشكرای ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
دوه‌م: بڕیاره‌كه‌ی دادگا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكی ناده‌ستوریی ده‌ستوره، چونكه بوه‌ته هۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوریی هه‌رێمه‌كان و به‌خشینی به ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی كه ئه‌مه‌ش ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادگای فیدرالی و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه له سیسته‌می فیدرالی.
سێیه‌م: دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا پشتی به یاساكانی ساڵانی 1976 و 1985ی عێراق به‌ستوه كه یاسای ناوه‌ندین و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستوری ساڵی 2005ی عێراقی تازه‌دا ناكۆكه كه سیستمی حوكمی له عێراق له ناوه‌ندییه‌وه بۆ سیسته‌مێكی فیدرالی گۆڕیوه و به ڕونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا‌كان و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی دابه‌ش كردوه.
چواره‌م: هه‌رێمی كوردستان پێی وایه ئه‌م بڕیاره جگه له‌وه‌ی بنكۆڵكردنی ده‌ستور و سیستمی فیدرالییه، له هه‌مان كاتدا پێشی وایه مه‌رامی تایبه‌تی له پشته و بێلایه‌ن نییه، به‌تایبه‌تیش كه عێراق به دۆخێكی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆزی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان خه‌ریكی گفتوگۆن بۆ لێكگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رچون له چه‌قبه‌ستویی و بنبه‌ستی سیاسی، ئه‌م بڕیاره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
پێنجه‌م: دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان و ده‌قی مادده‌ی (112)ی ده‌ستوری عێراق ئه‌نجام دراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاته فیدرالییه‌كان دوای تێپه‌ڕبونی (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركی یاسایی‌ی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن به دانانی یاسایه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عێراق، وێڕای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2007 و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌وكاتی فیدرال له‌و ڕه‌شنوسه هاوبه‌شه‌ی یاسای نه‌وت و گاز كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابو.
شه‌شه‌م: به گرنگی ده‌زانین دادگای باڵای فیدڕاڵی به یاسایه‌كی نوێ و به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (92)ی ده‌ستور پێك بێت و ئه‌ركه‌كانی به‌پێی ده‌ستور جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستورییانه‌ش به‌پێی ده‌ستور یاسایان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه زامنی به‌رجه‌سته‌كردنی سیستمی فیدرالین.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌م پێناوه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ھه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌ری ھه‌ر ڕێكارێك بۆ پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستورییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌روه‌ھا په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكاری یاسایی و دستوریی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ھه‌رێمی كوردستان له پێگه ده‌ستورییه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده دادوه‌رییه‌كانی عێراقدا بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌ر ده‌ستوریبونی مافه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی، دۆستانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ده‌كه‌ن.
Your Comment