بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا پێشوازیی لە عەلی بن ئەحمەد کەواری وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی قەتەر و شاندی یاوەری کردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە عەبدولمەهدی لە دیدارەکەدا جەختی کردەوە عێراق قەد ناگەڕێتەوە بەرو سیاسەتی شەڕخوازانە و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە "بەژەوەندیی ئێمە بەسراوە بە بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێ و ئیرادەیێکی بەهێزمان هەیە بۆ سیاسەتی کراوە و پێوەندی لەگەڵ قەتەر لە بوارە جیاوازەکاندا.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی قەتە وتی عێراق دەرفەتی زۆری بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕ کردنی بەرژەوەندییەکان لەبەر دەستە و وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر گەشەپێدانی پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment