وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و شاندێکی هاوپه‌یمانان کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی پرۆسه‌ی چاکسازییه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کخستنی یه‌که‌کانی 70 و 80 شاندێکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 17-3-2019 به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریکاری وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامانی بۆردی چاکسازیی وه‌زاره‌ت و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رپه‌رشتیی کۆلۆنێڵ تان دیر جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کۆ بوونه‌وه‌ و پرسی چاکسازییان تاوتوێ کرد که‌ فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌‌د سه‌رۆکی ئه‌رکان و ژماره‌یێک له‌ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوون.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرۆسه‌ی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باس له‌ چۆنیه‌تیی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی له ‌نێوان هێزه‌کانی یه‌که‌ی 70 و 80 له ‌ڕووی کارگێڕی، دارایی، مه‌شق، ڕاهێنان و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ کرا.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ و هه‌نگاوه‌کانی ئه‌نجامدانی چاکسازی باسی لێوه‌ کرا و هاوپه‌یمانانیش پشتگیریی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کان خسته‌ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52631

Your Comment

You are replying to: .
captcha