پێکدادانی هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی پەکەکە لە شەنگال کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هێزێكی سوپای عێراق و هێزێکی سەربە پەکەکە لە باكووری شارۆكەی شنگال رووی دا و بەوهۆیەوە قورانی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی زانیاری گەیاندنی ئاسایشی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە پێکدادانێکی نێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی سەربە پەکەکە لە شەنگال بە گشتی حەفت کوژرا و بریندار هەیە.

ئێوارەی یەكشەم رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هێزەكانی پاراستنی شنگال و لیوای 71ی فرقەی 15ی سوپای عێراق لە شارەدێی سنوونی لە باكووری شارۆكەی شنگال رووی دا و بەو هۆیەوە دوو سەربازی عێراقی گیانیان لە دەست دا و پێنج ئەندامی پەکەکە بریندرا بوون.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، هۆكاری رووبەڕووبوونەوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سوپای عێراق هەوڵیان داوە رێگری لە كاری قاچاغی لە سنوورەكانی نێوان سووریا و عێراق بكەن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی مەدار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52629

Your Comment

You are replying to: .
captcha