دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتیی خۆی بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا و ئومێد خۆشناو دەبێتەوە بە سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە بۆ ماوەی چوارساڵی داهاتوو.

کوردپرێس:

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژ و بەرپرسی کاروباری راگەیاندنی فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند: "ئومێد خۆشناو بە سەرۆکی فراکسیۆن، نەجات شەعبان ئامێدی جێگری سەرۆکی فراکسیۆن. پێشەوا هەورامانی گوتەبێژ و بەرپرسی کاروباری راگەیاندن، بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا بڕیاردەری فراکسیۆن و لیزا فەلەکەدین کاکەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی فراکسیۆن دەبێت".

فراکسیۆنی پارتی گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمانی کوردستانە کە دوای ئەوەی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەو حیزبە راگەیاند، ئێستا خاوەنی 46 کورسین و سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش لەو حیزبەیە.

*لە تەلەڤزیۆنی ڕووداو وەرگیراوە

News Code 52626

Your Comment

You are replying to: .
captcha