زانیاریی نوێ له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران له‌ پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد‌ که‌ به‌ دوای شه‌ڕ و پێکدادانه‌که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ سووڕاونه‌ته‌وه.

‌به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو 16ی ئاداری 2019 وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ هه‌واڵێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق ڕووی داوه‌ و له‌و شه‌ڕه‌دا دوو سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژراون و هه‌شتی تریشیان بریندار بوووه‌ و له ‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ش گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ شه‌هید بوون به‌ڵام له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ شوێنی پێکدادانه‌که‌ نه‌کراوه‌.

له‌وباره‌وه‌ ئێحسان عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران له‌ پارێزگای هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: كاتژمێر 6ی به‌یانیی ڕۆژی 16ی 3ی 2019، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر قه‌ره‌قۆلێكی توركیا له ‌شاخی دێرک و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر به‌رده‌وام بوو.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: به‌ دوای شه‌ڕ و پێکدادانه‌که‌ سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا به ‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ سووڕاونه‌ته‌وه ‌و چه‌ند جارێک ناوچه‌ی خێوه‌ته‌یان بۆردومان كردوووه‌.

ئیحسان عه‌بدولقادر وتیشی: "كاریگه‌ریی شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر گونده‌كانی خه‌لیفان، سیران و دایبیان و چه‌ند ناوچه‌یێكی‌تریش دروست بوووه‌ به‌ڵام هاووڵاتیان ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵ نه‌كردوووه ‌و له ‌شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52616

Your Comment

You are replying to: .
captcha