به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاره ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا که دۆخی کۆمپانیا نه‌وتییه چالاکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان لێکده‌ده‌نه‌وه باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی بایه‌خی پشکی ئه‌و کۆمپانیایانه له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌که‌ن و شرۆڤه‌کارانی ئابووریی گۆڤاره‌کانیش پێدانی مونه‌زه‌م و پرۆگرامیزه‌کراوی حه‌قده‌ستی کۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌کان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ندێک کێڵگه‌ی نه‌وت به هۆکاره‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی بایه‌خی پشکی ئه‌و کۆمپانیایه وه‌سف ده‌که‌ن.
ئۆریکس پترۆلیۆم کۆمپانیایێکی نه‌وتی بیانیی چالاک له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانه و بایه‌خی پشکی ئه‌و کۆمپانیا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌سه‌دا 15 به‌رز بۆته‌وه.
گۆلف کی ستۆن کۆمپانیایێکی نه‌وتیی چالاکی هه‌رێمی کوردستانه که ئیکس ڕیدر له‌وباره‌وه ده‌نووسێت: پاش 12 مانگ دابه‌زینی به‌رده‌وامی بایه‌خی پشکی کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن هه‌فته‌ی ڕابردوو به شێوه‌یێکی به‌رچاو بایه‌خی پشکی ئه‌و کۆمپانیایه زیاد بۆته‌وه.
کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن که چالاکییه‌کانی له ناوچه‌ی شێخانی هه‌رێمی کوردستان درێژه پێده‌دات، مانگی ڕابردوو به دوای مونه‌زه‌م‌بوونی پێدانی حه‌قده‌ست له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه باسی له به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌و کێڵگه نه‌وتییه کرد.
ئه‌و کۆمپانیایه ڕای‌گه‌یاندوووه ئێستاکه ڕۆژانه 31 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و کێڵگه‌یه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به دوای سه‌رمایه‌دانه‌ریی زیاتر ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو بۆ 55 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ به‌رز ده‌کاته‌وه.
ئێم سی مانیتۆر ڕاپۆرتی دا که کۆمپانیای نه‌وتیی ماراتۆنی ئه‌مریکا که نووسینگه‌که‌ی له هیۆستۆنی ئه‌مریکادایه و چالاکییێکی به‌رفراوانی له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه له مانگانی ڕابردوودا له به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمپانیا هاوئاسته‌کانی خۆی پراکتیکێکی باشتری بوووه و له‌مدواییانه‌دا بایه‌خی پشکه‌که‌ی به‌رز بۆته‌وه. ئه‌و کۆمپانیایه جگه له چالاکی‌کردنی له هه‌رێمی کوردستان، له باکووری ئه‌مریکا، ئه‌فریقا و به‌ریتانیاش له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت و گازه‌وه چالاکه.
پێش له هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له هاوینی 2014 زیاتر له 50 کۆمپانیای نه‌وتیی بیانی له هه‌رێمی کوردستان چالاک بوون به‌ڵام به دوای هێرشی داعش و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی وزه و هه‌روه‌ها دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت، زۆربه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌کان چالاکیی خۆیانیان له هه‌رێمی کوردستان ڕاگرت و هه‌ڵپه‌سارد.
لێکدانه‌وه نوێکان ده‌ریده‌خات که هه‌ندێک له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌متر له ڕێژه‌ی به‌راوردکراو نه‌وتی خاویان هه‌یه که ئه‌و بابه‌ته که‌م‌بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری له هه‌ندێک کێڵگه‌ی به‌دواوه بوووه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه ده‌ست پێکردنی چالاکیی دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی ڕووسی به ناوه‌کانی ڕۆسنه‌فت و گازپرۆم له حه‌وزه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رمایه‌دانه‌ریی چه‌ند میلیارد دۆلاری له هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ربوونی ناکۆکیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆنسێرسیۆمی کۆمپانیای ئیمارات له حه‌وزه‌ی گازی سروشتی بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که کارناسان گه‌شبینیی خۆیان نیسبه‌ت به گه‌شه‌ی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی کوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی بایه‌خی کۆمپانیا ئاماژه‌پێکراوه‌کان ده‌رببڕن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment