دامه‌زراندنی هۆتێل نه‌خۆشخانه‌ له‌سه‌ر سنووره‌کاندا دوو هێنده‌ی پاڵاوگه‌یێک داهاتی ده‌بێت

به‌شی ئێران/ کوردی- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ دامه‌زراندنی هۆتێل نه‌خۆشخانه‌ له‌سه‌ر سنووره‌کاندا دوو هێنده‌ی پاڵاوگه‌یێک داهاتی هه‌یه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌هاب نادری نوێنه‌ری خه‌ڵکی پاوه‌، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و ڕوانسه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری پزیشکی و وه‌ده‌ستهێنانی داهات له‌ ڕێگای تووریزم ده‌رمانی به‌ زه‌رووری وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ هێشتا ژێرخانه‌کانی تووریزم ده‌رمانی به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان وه‌ک هه‌ورامانات سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پۆتانسییه‌لی زۆر و وه‌ده‌ستهێنانی داهاتی به‌رچاو فه‌راهه‌م نه‌کراوه‌ له‌ حاڵێکدا تووریزم ده‌رمانی ڕێگایێکه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ گه‌مارۆکان و وه‌ده‌ستهێنانی داهاتی گه‌شتیاری.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامانات له‌ په‌رله‌مانی ئێران گوتیشی: دامه‌زراندنی هۆتێل نه‌خۆشخانه‌ له‌سه‌ر سنووره‌کاندا دوو هێنده‌ی پاڵاوگه‌یێک داهاتی هه‌یه و هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری توانا و لێهاتووییی ئێرانه‌ له‌ بواری پزیشکیدا هه‌ر بۆیه‌ پێشنیاری جێگیربوونی تووریزم ده‌رمانییان له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای وڵات دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌هره‌یێکی ئه‌وتۆ له‌ زانستی پزیشکیی ئێران ببه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رپرسان گرینگیی ئه‌و بابه‌ته‌یان ده‌رک نه‌کردوووه‌ و زه‌مینه‌ی پێویستیان بۆ تووریزم ده‌رمان فه‌راهه‌م نه‌کردوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای وڵات پێویستی به‌ شایسته‌ییی پزیشکی لێهاتوو هه‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ داواکاریی پزیشکیی وڵاتانی دراوسێ و ئه‌گه‌ر ژێرخانی پێویست فه‌راهه‌م بکرێت ئه‌وا پزیشکان له‌ پێته‌خت و دیکه‌ی شاره‌ گه‌شه‌سه‌ندوووه‌کان ئاماده‌ن له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کاندا کاری پزیشکی ئه‌نجام بده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داهاتێکی زۆر له‌ ڕێگای‌ تووریزم ده‌رمانییه‌وه‌ وه‌ده‌ست دێت و ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌توانێت نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌کان به‌ڵکوو له‌ تێکڕای وڵات جێبه‌جێ بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52609

Your Comment

You are replying to: .
captcha