له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی ئادار وانەیێکی باش دەدەینە ئاکەپە

بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاند: "له‌ 31ی ئادار وانەیێکی باش دەدەینه‌ ئاکەپە، کە گەلی توركیا تووشی ئاڵۆزیی و شپرزەیی کردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان لەمیانی وتارێكدا له‌بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا له‌ قەرس رایگه‌یاند: "ئێمە 31ی ئادار دەرسێک ده‌دەینە ئاکەپە کە بەنیازە لەناوگەلی قەرسدا ئاڵۆزیی دروست بکات، وەزیرەکانی ئاکەپە بەردەوام هیوایان ئەوەیە، بەڵام هیچکات ئەوشتە لە قەرس نابینن".

بوڵدان وتیشی "شارەوانی قەرس-ی مەهەپە 400 ترلیۆن قەرزی خستووەتە پای شارەوانی قەرس، یەک ترلیۆن و نیوی بۆ شۆفیرەکان و ترلیۆنێک ونیوی تری بۆ شۆکۆلات وقاوە خەرج کردووە، لە باروودۆخێکی ئاوەهادا کە گەلی ئێمە لەناو دۆخێکی ئابووریی سەختدا ژیان دەکەن، شارەوانیی مەهەپە خەریکی خەرج کردنی سامانی خەڵکە".

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ئه‌وه‌شی وت "ئەمجارە ژنان دەسەڵاتی قەرس دەگرنە دەست و ژنان دەتوانن بە ئاسانی کێشەکانی خۆیان لەرێگەی دەنگدان به‌ كاندیدی هه‌ده‌په‌ چارەسەربکەن".

نابراو روونیشی كرده‌وه‌، ئەردۆغان لە کاتی سەردانیدا بۆهەرشوێنێک دەچێت سینەڤیزیۆنی ئەوان نیشان دەدات، و "ئەمە زۆرباشە، چوون ئێمە هیچ میدیایێکمان نییە، تەیب ڤیدیۆکانی ئێمە نیشان دەدات و هەرکەسێک لەهەرشوێنێکی تورکیا دەبینن کە ئێمە چیمان دەوێت و چی دەلێین. ئەم پیلانەی ئاکەپە لەبەرژەوەندی هەدەپەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52598

Your Comment

You are replying to: .
captcha