لابییێک بۆ پشتگیری کردن لە کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا دامەزراوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپورتی ماڵپەڕی ئوپن سیکرت، کوردەکانی سووریا بۆ ڕێگری کردن لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکان لە ساڵی پێشەوە خەریکی دروست کردنی لابیێکی پشتیوانی خۆیانن لە ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا پاش ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نیگەرانی هێرشی تورکیان بۆ سەرناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان. ماڵپەڕی ئوپن سیکرت دەنووسێت: بۆیەش کوردەکانی سووریا بۆ ڕێگری کردن لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی پێشەوە خەریکی دروست کردنی لابیێکی پشتیوانی خۆیانن لە ئەمریکا.

ماڵپەڕی ئوپن سیکرت لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵی کوردەکانی سووریا دەکات بۆ ڕێگری کردن لە کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە باکووری سووریا و دەنووسێت: کوردەکانی سووریا بۆ ماوەی یەک ساڵە هەوڵ بۆ کردنەوەی نووسینگەیێک لە واشنتن دەدەن تاکوو لابیێکی توانا لە ئەمریکا بۆ پشتگیریی کورد دابمەزرێنن.

ماڵپەڕی فارن لابی واچ ئاماژە دەدات بە کردنەوەی نووسینگەیێک لەژێر ناوی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە ئەمریکا کە یەکەمین نووسینگەی کوردانی سووریا لە ئەمریکایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەم نووسینگەیە لە ساڵی 2018 نزیک بە 112000 دۆلاری بۆ چالاک بوونەوە لە ئەمریکا کە بەشێکی بۆ دامەزرانی لابی بووە خەرج کردووە.

ماڵپەڕی ئوپن سیکرت ڕایدەگەیێنێت لە کارەکانی ئەم لابیە دروست کردنی بەستێن بۆ دیداری کورت خایەنی ئیلهام ئەحمەد و دۆناڵد ترەمپ بووە و زیادی دەکات ئەم کەسایەتییە سیاسییەی کوردانی سووریا هەروەها توانی لەگەڵ ژمارەیێک لە سیانتۆرە ئەمریکییەکان لە هەر دوو حزبی دیموکرات و کۆماریخواز کۆ ببێتەوە.

بە باوەڕی ماڵپەڕی ئوپن سیکرت ئەم چالاکییانەی بوو بەهۆی ئەمەی کە دوناڵد ترەمپ ڕای خۆی لەبارەی کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بگۆڕێت و فەرمانی مانەوەی ژمارەیێک لە هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەربکات.

ماڵپەڕی ئوپن سیکرت دەشنووسێت لابی کردنی کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا نیگەرانیی تورکیای لێکەوتووەتەوە و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە چەند مانگ پێش ئێستا داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کار کردنی نووسینگەی کوردەکانی لە ئەمریکا کردبوو.

بەگوێرەی ئەم ڕاپورتە بوونی چەند لابی بەهێزی کوردەکان دەتوانیێت ئاگری ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا هەڵبگیرسێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52596

Your Comment

You are replying to: .
captcha