به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌میشه حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خنه‌یان له‌و بابه‌ته گرتوووه که هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر به حیزبه‌کانن و ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و حیزبانه له‌به‌رچاو بگیردرێت وه‌ک ئه‌هرۆمێک له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌کار دێن. له‌لایێکی‌تره‌وه، هاوکاریی سه‌ربازیی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بابه‌تێک بوووه که په‌یوه‌ندیی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه بوووه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئیدعا ده‌که‌ن که وڵاتانی بیانی خه‌ریکن مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سوپایێکی ڕاسته‌قینه.
بابه‌تێکی گرینگتر په‌یوه‌ندیی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه‌ی عێراقه له‌وان سوپای ئه‌و وڵاته و هێزێکی مه‌ده‌نیی ناسراو به حه‌شدی شه‌عبی و چۆنێتیی ته‌عامولیان له ناوچه جێناکۆکه‌کان هه‌میشه موناقیشه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌وان که‌رکووک بابه‌تێکی زۆر گرنگ بوووه.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئه‌روین وان ڤیل توێژه‌ری باڵای کاروباری ئه‌منیی په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ناسراو به کلیندگندال ئه‌نجام داوه -که ماوه‌یێکی زۆره له‌سه‌ر هێزی کوردی عێراق لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات- به مه‌به‌ستی شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێک بابه‌ت له‌وان دۆخی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه و میلیشیاکانی عێراق، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها مه‌شق و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانه‌وه.
شوناسی هێزی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق
دوکتۆر ئه‌روین وان ڤیل سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه: "به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌نجاممان داوه، له ڕاستیدا، هێزی پێشمه‌رگه میلیشیای سه‌ر به حیزبه کوردییه‌کانی عێراقه که ڕاسپارده‌ییی ئه‌وان پاراستنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه. به واتایێکی‌تر، هێزی پێشمه‌رگه هێزێکه که به‌پێی بنه‌مای ده‌ستوور پێکهاتوووه به‌ڵام ئێستاکه به‌ره‌و ئاقارێک به‌ره‌وپێشه‌وه نا‌چن که ته‌نها خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌منیی خه‌ڵکی کوردی عێراق بکه‌ن و ئه‌و بابه‌ته له ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌رکه‌کانی ئه‌واندا بێت."
ئه‌و توێژه‌ره‌ی کاروباری ئه‌منی له‌باره‌ی دۆخی هێزه‌کانی عێراق به کوردپرێسی وت: "هێزی ئه‌منیی عێراق جگه له فیرقه‌یێکی تایبه‌ت وه‌ک هێزی دژه‌تیرۆر هێشتاکه هه‌وڵ بۆ ده‌ربازبوون له که‌وتنێک ده‌دات که له ساڵی 2014 و له به‌رانبه‌ر هێرشی داعش به‌ره‌وڕووی بوونه‌وه. ئه‌وان هێشتاکه هه‌یکه‌لییه‌ت و ڕێکخستنێکی لاوازیان هه‌یه له بواره‌کانی دابین‌کردنی ئه‌منییه‌تی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌کانی داعش و پێویستیان به پشتیوانیی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه هه‌رچه‌ند ئه‌و بابه‌ته له ڕووی هه‌ماهه‌نگی و کۆنتڕۆڵه‌وه هه‌ندێک کێشه ده‌خولقێنێت."
دوکتۆر ئه‌روین وان ڤیل له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه‌ی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "به بۆچوونی من په‌یوه‌ندیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زیاتر کردارییه و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌درێت؛ بۆ وێنه هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و شوێنانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا یه‌ک بگرێته‌وه یان له‌و شوێنانه‌ی که پێویستیان به هاوکاری بێت پێکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ن. ئه‌وان هاوکاریی ستراتێژی و گواستنه‌وه‌ی هێزیان نییه وه‌ک: مه‌شقپێکردنی درێژخایه‌ن، ئاڵوگۆڕی ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌کان، پلان‌داڕێژیی ئه‌منیی هاوبه‌ش و کۆکردنه‌وه‌ی هێز. به‌ڵام بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی عێراق بۆ پێدانی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه سه‌رنجڕاکێشه له‌و ڕوووه‌وه که مومکینه به‌غدا له‌و بابه‌ته وه‌ک ئه‌هرۆم و کارتێک بۆ ناچارکردنیان به هاوکاریی زیاتر که‌ڵک وه‌ربگرێت به‌ڵام هێشتا زوووه له‌وباره‌وه داوه‌ری بکه‌ین."
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان
دوکتۆر ئه‌روین وان ڤیل گومانی هه‌یه هێزی پێشمه‌رگه هیچ کات به ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی جێناکۆکی به‌جێهێشتبێت و له‌وباره‌وه به کوردپرێس ده‌ڵێت: "ئایا ئه‌وان به ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشتوووه؟ مومکینه هێزی پێشمه‌رگه له که‌رکووک و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری کشابێتنه‌وه به‌ڵام به بۆچوونی من هێشتاکه‌ش هێزی پێشمه‌رگه له دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان ئاماده‌ن. ئه‌م بابه‌ته تا ئه‌و کاته‌ی که هه‌ولێر- به‌غدا ڕێچارێکی سیاسی بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه جێناکۆکان بده‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه. به واتایێکی‌تر، هاوشێوه‌ی ماوه‌ی ڕابردوو هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدان به ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان بده‌ن و یان هێزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیش کارێکی وا بکه‌ن ئه‌وا ڕه‌فتارێکی هێرشبه‌رانه یان به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌بینین که توندوتیژی لێده‌که‌وێته‌وه. هێشتاکه نه‌بوونی نه‌خشه‌ڕێگایێکی سیاسی تاکه‌هۆکاره بۆ ڕوودانی هه‌ندێک ڕووداو له‌و ناوچانه. پێکهێنانی هێزێکی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه- سوپای عێراق- حه‌شدی شه‌عبی بۆ که‌رکووک مومکینه و مه‌ترسییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه به‌ڵام دوورنواڕی سیاسیی له‌رزۆکی عێراق پێچه‌ڵاوپووچتر ده‌کات."
گۆڕینی هێزی پێشمه‌رگه به سوپایێکی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
توێژه‌ری باڵای په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا سه‌باره‌ت به خواستی ئه‌مریکا بۆ پشتیوانیی سه‌ربازی له هێزی کوردی عێراق به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: "به بۆچوونی من، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هه‌رکات پشتیوانی له کورد له ئه‌وله‌ییه‌تی ئه‌و وڵاته بێت پشتیوانی له‌وان بکات. هه‌روا که پێده‌چێت تره‌مپ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به کۆتایی‌پێهاتوو ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و ئه‌وله‌وییه‌ته‌ی ناوبراو که پشتیوانی له کورده که‌مڕه‌نگتر بۆته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه ئه‌مریکا خه‌ریکه گوشاره‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێک وڵات وه‌ک ئێران زیاتر ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیه‌وێت له‌وباره‌وه یاری له زه‌وینی ئه‌مریکا بکات مومکینه بتوانێت پشتیوانییێکی زیاتر له ئه‌مریکا بۆ هێزی پێشمه‌رگه وه‌ربگرێت به‌ڵام من بیر له‌وه ناکه‌مه‌وه که هه‌ندێک حیزب وه‌ک یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بیانه‌وێت کارێکی وا بکه‌ن. جگه له‌وه‌ش، به‌و کاره ده‌یانه‌وێت چ شتێک وه‌ده‌ست بێنن؟"
دوکتۆر ئه‌روین وان ڤیل ده‌رباره‌ی ئامانجی ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به کوردپرێسی گوت: "پێده‌چێت ئه‌مریکا به بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاره‌وه بیه‌وێت پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه بکات هه‌ڵبه‌ت له ئاستێکی که‌متر له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش له‌وانه پاراستنی په‌یوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ده‌ستهێنانی زانیاریی گرنگ له ناوچه‌که و پشتیوانی له هێزێکی دۆست له ناوچه‌که و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ئه‌نجام نه‌دات ئه‌مریکا به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌بێته‌وه به‌ڵام مومکینه پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک پشتیوانییه‌کان له هێزی YPG و سووریای دیموکرات کۆتایی پێبێت و تره‌مپ کۆتایی به‌و پشتیوانییانه بهێنێت. به واتایێکی‌تر، ناکرێ دڵنیا بین که جووڵه‌یێکی زیره‌کانه که له‌لایه‌ن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه ده‌بینرێت بکرێته قوربانیی سیاسه‌تی که‌م‌کردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له کاروباری ناوخۆ."
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment